گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەنجامى یەکەم کۆبوونەوەى شاندى هەرێم لەبەغدا لەسەر بودجە

2022.11.27 - 19:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى یەکەم کۆبوونەوەى شاندى هەرێم لەبەغدا لەسەر بودجە

ناس کورد-

شاندى حکومەتی هەرێمی لەبەغدا لەیەکەم کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەش بۆگفتوگۆکردن لەسەر رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی 2023.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، شاندەکە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی عێراق گفتوگۆیان کردووە لەسەر پشکی هەرێم  لە یاسای بودجەی ساڵی 2023ـی حکومەتی فیدڕاڵی و بیروبۆچوونەکان گفتوگۆی لەسەرکرا، بڕیاریشدرا لیژنەیەک لە نێوان هەردوولا پێکبهێندرێت و دەست بەکارەکانی خۆی بکات.

 

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕی، لەسەر بنەمای دەستوور، تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، له‌ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندنەوە، لە نێویشیاندا کێشەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان چارەسەربکات.

 

شاندى هەرێم پێکهاتووە لە دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا.