گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سودانى: بەشێک لە داهاتى دزراوى باج گەڕێنرایەوە

2022.11.27 - 19:27
App store icon Play store icon Play store icon
سودانى: بەشێک لە داهاتى دزراوى باج گەڕێنرایەوە

ناس كورد-

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق گەڕاندنەوەى بەشێک لە داهاتى باجى راگەیاند و داواى لە تۆمەتباران کرد خۆیان رادەست بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شیاع سودانى لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا وتى "لایەنە پەیوەندیدارەکان زیاتر لە 182 ملیار دیناریان لە داهاتى دزراوى باج گەڕاندووەتەوە".

 

داواشى لە تۆمەتبارانى ئەو دۆسیەیە کرد خۆیان رادەست بکەن و پارە دزراوەکە بگەڕێننەوە.

 

سودانى وتیشى "لیژنەى لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆ وردبینیکردنى چەکە خەرجکراوەکانى داهاتى باج و دیاریکردنى پێشێلکارییەکان و ئەو کەسانەى بە کەمتەرخەمیان کارئاسانیان کردووە بۆ بردنى ئەو بڕە پارەیە".