گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەبەشدارى بافڵ تاڵەبانى

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەیەکى چوار قۆڵى بۆ چارەسەرى کێشەکانى هەرێم و بەغدا

2022.11.27 - 18:50
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەیەکى چوار قۆڵى بۆ چارەسەرى کێشەکانى هەرێم و بەغدا

ناس کورد-

 

سەرکردەکانى چوار لایەن بەغدا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنى چەند تەوەرێک، لەناویاندا کێشەکانى هەرێم و بەغدا و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆبوونەوەکە بەبەشدارى بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق، موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابلیون لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا بەرێوەچوو.

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى بافڵ تاڵەبانى،  بەشداربووانى کۆبوونەوەکە داوایانکرد ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق چارەسەرێکی ریشەییانەی بۆ بدۆزرێتەوە و دەستوور بکرێتە پێوەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و سازان لەسەر ئەو خاڵانەی ناکۆکیان لەسەرە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق، موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابلیون لە ماڵی مام لە بەغدا کۆبوونەوە.

 

‏‎لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی وڵات تاوتوێکران و ئەرک و بەرپرسیارێتی لایەنە سیاسییەکان بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی کارنامەی ‌حکومەتی نوێ گفتوگۆی لەبارەوەکرا. جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری بەردەوامی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو راپەراندنی ئەرکە دەستووری و نیشتمانییەکان و پاراستنی مافی هەموو گەلانی عیراق.

 

‏‎کۆبوونەوە بەرەچاوکردنی دۆخی سیاسی، ئابووری، ئەمنی ئەمڕۆی عیراق داوایکرد بەرژەوەندی نیشتمانی، پێکەوەیی و هاوبەشیی راستەقینە بکرێنە بنەمای کارکردن و بەهێزکردنی پایەکانی حوکمڕانی. هەروەها پشتگیریی لایەنەکان بۆ سەرخستنی بەرنامەی ‌حکومەت و پرۆسەی چاکسازی، وەک فاکتەرێکی گرنگی بەدیهێنانی سەقامگیری لەوڵاتدا وەسفکرا. داوشکرا ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق چارەسەرێکی ریشەییانەی بۆ بدۆزرێتەوە و دەستوور بکرێتە پێوەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و سازان لەسەر ئەو خاڵانەی ناکۆکیان لەسەرە.

 

‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا خواستی ھەرێم و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ئامانجی ئێمە پاراستنی هاوسەنگی و بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کوردە لە چوارچێوەی عیراقی فیدراڵدا. دەمانەوێت تەبایی و پێکەوەژیان بکەینە بنەمای کارکردن و هەموومان لەپێناو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییانمان هەوڵبدەین. دڵنیاین دەتوانین لەگەڵ برا و دۆستەکانمان وڵات بەرەو ئاشتی، سەقامگیری و یەکسانی ئاڕاستە بکەین و لەئاست ئەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەدا بین.