گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەک لەبارەی مۆڵەتی نوێی شۆفێری

2022.11.27 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لەبارەی مۆڵەتی نوێی شۆفێری

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە پێویست ناکات سەردانیان بکەن بۆ گۆڕینی مۆڵەتەکەیان، چونکە ئەگەر مۆڵەتەکەیان بەسەر نەچوبێت، دەتوانن ئۆتۆمبێلی بیکاب لێبخوڕن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر (یەکشەممە 27-11-2022) ڕایگەیاند، "سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران کە سەردانی بەشی مۆلەتی هاتوچۆی هەولێر دەکەن بەمەبەستی گۆڕینی مۆلەتە تایبەتەکانیان بۆمۆلەتی سیستەمی تازە تاکو بتوانن بەمۆلەتە تازەکە (پیکاب) لێبخوڕن، ئاگاداردەکەینەوە کەوا ئەگەر مۆلەتەکانیان بەسەر نەچوبێت، پێویست ناکات سەردان بکەن و هەر بە مۆلەتە تایبەتە کۆنەکانیان دەتوانن( پیکاب) لێبخوڕن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "چونکە لە سیستەمی تازەی مۆڵەت، بە مۆلەتی جۆری B دەتوانرێت پیکابی تاک و دەبل لێبخوڕن."