ناس کورد-
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٣ـی عێراق، گفتوگۆ و دانوستان بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا (یەکشەممە 27-11-2022) بە میدیای پارتیی وت، "ئەمە یەکەم سەردانە و زۆر گرنگە، قسە لەسەر بۆچوونی حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر لەبارەی ناوەڕۆکی رەشنووسی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٣ دەکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکەم کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت."
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی عێراق دوای پێكهێنانی له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د شیاع سوودانی.