گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

بەڵێن ئیسماعیل: 50%ى فەرمانبەرانى هەرێم شایستەى پلە بەرزکردنەوەن

2022.11.27 - 15:07
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵێن ئیسماعیل: 50%ى فەرمانبەرانى هەرێم شایستەى پلە بەرزکردنەوەن

ناس كورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند؛ نەبونى پڕۆژە یاساى بودجە کێشەى گەورەى دروستکردووە، دەشڵێت، ٥٠%ى فەرمانبەرانى هەرێم شایستەى پلە بەرزکرنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان بە میدیای فەرمیی گۆڕانی رایگەیاند: نەبونی یاسای بودجە و یاساى گونجاو زۆر کیشەی بۆ هەرێمی کوردستان دروست کردووە، بۆیە دەبێت حکومەتى هەرێم  بە زووترین کات پرۆژە یاسای بودجە ئامادەبکات و کاری لەسەر بکات.

 

رونیشى کردەوە، ئێستادا هیچ رێگرییەکی یاسایی نیە بۆ ئەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران رابگیرێت، تەنها ناکۆکیە سیاسیەکانی عێراق و کوردستانە وای کردووە هەموو کارێک دوابکەوێت.

 

وتیشی،" لە ئێستادا 50%ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان شایەنی پلە بەرزکردنەوەن".

 

بەڵێن ئیسماعیل ئەوەشى خستەڕو کە داواى فەرمیان پێشکەشى حکومەت کردووە تا لە زوترین کات دەستبکات بە بەرزکردنەوەى پلەى فەرمانبەران بەو مەرجەى هیچ دەستوەردانێکى حیزبى تێدا نەکرێت و پڕۆسەکە لەژێر چاودێرى پەرلەمان ئەنجام بدرێت.