گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

شەپۆلێکی تری بارانبارین لەبەر دەرگایە و خۆتان ئامادە بکەن

2022.11.27 - 10:51
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی تری بارانبارین لەبەر دەرگایە و خۆتان ئامادە بکەن

ناس کورد-

پێشبینییە کەشناسییەکان مژدەی هاتنی شەپۆلێکی تری بارانبارین بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) دەڵێت، "دوا ئەوەی سوپاس بۆ خودا شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەرێژەیەکی پێویست و باش باران لە زۆربەی ناوچەکاندا باری، لە کاتەکانی ئێستادا نزمەپاڵەپەستۆیەکی نوێ لەسەر رۆژئاوای دەریای ناوەراست دروستبووە کە پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە کاریگەریەکانی بگاتە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و شەپۆلێکی مامناوەند بۆ باشی بارانبارین دەسپێبکاتەوە".

 

دەشڵێت، "سەرەتا لە سنوری پارێزگای دھۆک و ڕۆژئاوای ھەرێمەوە دەستپێدەکات و لەرۆژی چوارشەممە کاریگەری بۆ سەرجەم ناوچەکان بەرێژەی جیاواز درێژ دەبێتەوە و تا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەمە بەردەوامی دەبێت".

 

ئاراس جەبار جەختیکردووەتەوە کە "زۆرترین کاریگەری بۆ سەر سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و بەتایبەت ناوچە شاخاویەکانی دەبێت و بەڕێژەیەکی مامناوەند بۆ سنوری ئیدارەی راپەرین و ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە کاریگەری دەبێت و کاریگەری کەمتر ئەبێتەوە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان."