گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

سۆمۆ پێشبینی خۆی بۆ نرخی نەوت لە ساڵی داهاتوودا ئاشکراکرد

2022.11.27 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
سۆمۆ پێشبینی خۆی بۆ نرخی نەوت لە ساڵی داهاتوودا ئاشکراکرد

ناس کورد-

کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دووپاتی کردەوە کە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی هەناردەی نەوتی عێراقی کەم نەکردووەتەوە و پێشبینی دەکات نرخی نەوتی خاو لە ساڵی داهاتوودا لە نێوان ٨٥ بۆ ٩٥ دۆلاردا بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعدون موحسن، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە ولایەنی عێراقی لە ئۆپێک پلەس بە کەناڵی فەرمیی عێراقییەی (٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) ڕاگەیاند، “بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە سەقامگیرکردنی بازاڕە جیهانییەکان و کەمکردنەوەکە ناهاوسەنگی لەنێوان وڵاتان لە جیاوازی بڕی بەرهەمەکانیان."


ڕاشیگەیاند، "ئۆپێک پڵەس ڕۆژانە 43 ملیۆن بەرمیل بەرهەم دەهێنێت، ڕێژەی کۆی بەرهەمی عێراق 11%ی ئەو ڕێژەیە، هەر بۆیەش بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بە دوو ملیۆن بەرمیل درا."


گوتیشی، "عێراق بە پێی ئەم کەمکردنەوەیە هەناردەی کەم نەکردەوە، بەڵکو بەرهەمی ناوخۆی کەم کردەوە و وەبەرهێنانی لە بەرزبوونەوەی نرخەکان کرد بە سەقامگیرکردنی ڕێژەی هەناردەکردن، و ستراتیژێک کە سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی داهاتی دارایی زۆر."


جێگری بەرێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ گوتیشی، “گرووپی ئۆپێک پڵەس هەر دوو مانگ جارێک کۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی بازاڕی جیهانی لەڕووی دابینکردن و خواستەوە، هەروەها هەڵاوسانی توند هەیە بەهۆی کاردانەوەکانی پەتای کۆرۆنا و خاوبوونەوەی ئابووری جیهانی و جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، کە بارگرانی بۆ سەقامگیری نرخ زیاد کردوە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر بڕیارێک لە داهاتوو سەبارەت بە پاراستنی کەمکردنەوەی ئێستا یان زیادکردنی کەمکردنەوەی نوێ یان زیادکردنی بڕی بەرهەم هێنان بدرێت، ڕەچاوی دۆخی بازاڕ دەکات و ئامانج لێی دروستکردنی هاوسەنگییە."


ئەو بەرپرسەی سۆمۆ پێشبینی کرد و گوتی، "تێکڕای نرخی ئەمساڵ گەیشتووەتە 97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش نرخێکی باشە، بەپێی خەمڵاندنی شارەزایان، نرخی ساڵی داهاتوو لە نێوان 85 بۆ 95 دۆلار دەبێت و ڕەنگە کەمتر لە 5-7دۆلار بێت."