ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، هەر هاووڵاتییەک تا بەرواری 21-12-2022 پێوەری ئاو نەبەستێت، مانگانە 80 هەزار دیناری لەسەر ئەژمار دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی (شەممە 26-11-2022) ڕایگەیاند، "هاووڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو بەرواری 21-12-2022ـە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای ئەو بەروارەوە هەر هاووڵاتیەک پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگەنە بڕی 80 هەزار بۆ ماڵ و 200 هەزار دینار بۆ دوکان و شوێنی بازرگانی بۆ ئەژماردەکرێت لەبری نەبەستنی پێوەری ئاو.