گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

2022.11.26 - 19:25
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

ناس کورد-

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، پاشنیوەڕۆی سبەینێ شەپۆلی بارانبارین لە هەرێم کۆتایی دێت و ڕۆژی سێشەممە شەپۆلێکی دیکەی بەهێز هەرێم دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا سەکۆی "کەشوهەوای کوردستان" بڵاویکردەوە، "لە ڕۆژانی ڕابردوو تا ئەمشەو لەزۆربەی ناوچەکان ڕێژەیەکی زۆر باشی دابارین تۆمار کرا و لەهەندێ ناوچە تەنها لەم شەپۆلە ڕێژەی دابارین نزیک دەبێتەوە لە 150 ملم کە ئەمەش چەندین ساڵە زۆر بەکەمی تۆمار کراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا کاریگەری شەپۆلەکە بەردەوامی هەیە لەزۆربەی ناوچەکانی بادینان و بەشیکی هەولێر و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین باران بارینی باش بونی هەیە، تەواوی ناوچەکانی تریش تا نزیک کاتەکانی بەرەبەیان ئەگەری باران کراوە دەبێت و لە کاتەکانی سبەی بەیانیدا ئەگەری تەم و مژی چر هەیە بۆیە ڕەچاوی ڕێنمایەکانی هاتوچۆ بکەن.

 

ئەوەشی خستووتەڕوو، "پێش بینی دەکرێت لەکاتەکانی پێشنیوەڕۆی سبەینێ کۆتایی یەکجاری بەم شەپۆلە بێت." 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکان، کۆتایی هاتنی بارانبارین کاتی دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەوە شەپۆلێکی تری دابارینی زۆر باش ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە و ئەگەری ڕێژەیەکی زۆر باشی دابارین لەم شەپۆلەش دەبێت.