ناس کورد-
فازڵ میرانی، پۆستێکی نوێی لەنێو پارتی وەرگرت و بە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی هەڵبژێدرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی زانیارییەکان ( شەممە 26-11-2022) مەکتەبی سیاسیی پارتی، فازڵ میرانیی وەکو لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵبژارد.
هاوکات پەیجی فەرمیی فازڵ میرانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زانیارییەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.
پێش کۆنگرەی 14، فازڵ میرانی، پۆستی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی هەبوو.