گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

سەندیکا: هەڵمەتێکی ترسناک بەرانبەر ڕۆژنامەنوسان لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەبینرێت

2022.11.26 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
سەندیکا: هەڵمەتێکی ترسناک بەرانبەر ڕۆژنامەنوسان لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەبینرێت

ناس کورد-

سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی ڕۆژنامەنوسان لە پارێزگای سلێمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت، "وابڕوات ناچارین رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامەنوسی ئاگاداربکەینەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەی داکۆکی لەئازادی ڕۆژنامەنوسی ومافی ڕۆژنامەنوسان لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسان ڕاگەیەنراوێکی دەرکردووە (٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) دەڵێت، "ژمارەیەک سکاڵاو پەیوەندی رۆژنامەنوسانی پارێزگای سلێمانی ئاراستەی لیژنەی داکۆکی کراوە لەلایەن رۆژنامەنوسانی پارێزگای سلێمانی، کە هەست بە مەترسی بۆسەرژیان و کەسایەتیان دەکەن."

 

دەشڵێت، "ماوەیەکە هەڵمەتێکی ترسناک و فۆڕمێکی ترسناکی پێشێلکاری بەرانبەر رۆژنامەنوسان لەپارێزگای سلێمانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەبینرێت، کە بریتیە لە رفاندن و دەستگیرکردن و هەڵکوتانە سەرماڵی رۆژنامەنوسان. نموونەی ئەمانە رۆژنامەنوس 'هۆشیار عەلی'پەیامنێری سایتی وشە، ماوەیەک لەمەوبەر لەشەوێکدا بۆ روماڵ دەچێتەدەرەوە،لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوەهەڵدەکوتنە سەری و دەستگیردەکرێت و تورەکەی پرتەقاڵی تیرۆرستی دەکەنە سەری و ماوەی ٢٤ کاتژمێر سەرنگوم دەبێت ودواتر ئازاد دەکرێت، جگەلەوەی دەست بەسەر تەواوی کەلوپەلە رۆژنامەنوسیەکەی دەگرن، شوێنی ئەشکەنجەدان لەسەر جەستەی دیاردەبێت."

 

سەندیکا باسی لەوەشکردووە، "ئەمڕۆ چوار رۆژە هێزێکی ئەمنی لەکاتی خەودا هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵی رۆژنامەنوس ڕەوا بورهان و لەماڵ دەبرێتە دەرەوەو تا ئێستاش چارەنوسی وونە."

 

باسی لەوەشکردووە، "لەهەمان کاتدا چەندین پێشێلکاری تر لە ناوچەو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە بەرانبەر رۆژنامەنوسان. ئەمە جگە لەوەی مەترسیەکی گەورەیە بۆسەر پرۆسەی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری و پێشێلکردنی تەواوی یاسا ناوخۆیی ونێودەوڵەتیەکانی تایبەت بەئازادی رۆژنامەنگەری و پاراستنی رۆژنامەنوسان. ترس و دڵەراوکێیی لای رۆژنامەنوسان دروست کردوەو دەڵێن مەترسی لەسەر لەژیانمان هەیە."

 

"بۆیە ئێمە لەلیژنەی داکۆکی لەئازادی رۆژنامەنوسی ومافی رۆژنامەنوسان داوادەکەین هەرچی زوترە ئەم جۆرە رەفتارانە بەرامبەر رۆژنامەنوسان کۆتایی پێ بهێنرێت، بەپێچەوانەوە ناچاردەبین رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بەمافی مرۆڤ ئازادی رۆژنامەنوسی ئاگاداربکەینەوە،" سەندیکای ڕۆژنامەنوسان وا دەڵێت.