گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

ئەم شەپۆلە باران و لافاوە لە هەرێم تا کەی بەردەوام دەبێت؟

2022.11.25 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
ئەم شەپۆلە باران و لافاوە لە هەرێم تا کەی بەردەوام دەبێت؟

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەم شەپۆلە بارانبارینەی لە شەوی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێوارەی سبەینێ بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی مانەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانمان سبەینێ شەممە بارانبارین لە ناوچەکانمان بە ڕێژە و بڕی جیاواز بەردەوامی دەبێت.

 

دەشڵێت، "لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین لە زۆربەی کاتەکان کەش باراناوی دەبێت، ھەندێک کاتیش بارانەکە دەگۆرێت بۆ لێزمەباران و ھەورە تریشقەی لەگەڵدا چالاک ئەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای با لەکاتەکانی نیوەرۆ تا ئێوارە ١٥ بۆ ٣٥ کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە.

 

ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە کە لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک لەکاتەکانی بەیانیدا بۆ نیوەرۆ تا ڕادەیەک کەش ئاسایی ئەبێتەوە و لەکاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە بارانبارین بەشێوەی تاو تاو دەستپێدەکاتەوە لەگەڵ ڕوودانی ھەورە تریشقە و بارانی بەلێزمە لەھەندێک کات و ناوچەدا وە زیادبوونی خێرای با لە کاتەکانی نیوەرۆ تا ئێوارە ٢٠ بۆ ٤٥ کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە ، لە زۆربەی ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان لەکاتەکانی بەیانیەوە کەش ئاسایی ئەبێتەوە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا بۆ ماوەیەکی کورت ئەگەری کەمێک بارانبارین ئەبێت و خێرای با لە زۆربەی کاتەکان تا ئێوارە چالاک ئەبێت ٢٥ تا ٤٥کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە.

 

جەختیکردووەتەوە کە "کاریگەری ئەم شەپۆلە بەگشتی تا کاتەکانی شەو درەنگ درێژەی ئەبێت لەزۆربەی ناوچەکاندا و زۆرترین رێژەی بارانبارینی پێشبینیکراو بۆ سبەی لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێردا ئەبێت پاشان ناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی ، پلەکانی گەرماش بەرێژەی ٢ پلە زیاتر نزمدەبنەوە لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەم ٢٧-١١-٢٠٢٢ کاریگەری ئەم شەپۆلە لەتەواوی ناوچەکان کۆتایی پێدێت."