ناس کورد-
سەنتەری میدیای دیجیتاڵیی عێراقی دزەپێکردنی داتای ٤٨٧ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی واتسئەپی ئاشکراکرد کە ١٧ ملیۆنیان لە عێراقەوەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەنتەرەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) ڕایگەیاند، "دزەکردنەکە ٨٤ وڵاتی گرتووەتەوە دوای ئەوەی کەسێک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە خاوەنی داتابەیسی چالاکە و ڕاگەیاندنەکەی لە سەکۆیەکی ناسراوی هاککردنی جیهانی بڵاوکردووەتەوە، چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراویش بابەتەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە."
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "داتاکان وێنەی مۆبایلەکە لەخۆناگرن، بەڵکو ژمارەکە و ئەگەری هەیە شوێنەکە و زانیارییەکانی دیکە کە دەتوانرێت لەلایەن ڕیکلامەکانەوە بکرێتە ئامانج، ئاماژەی بەوەشکردووە، مێتا تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر هەواڵی دزەپێکردنەکە نەداوە".