گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بریندارێکی تری تەقینەوەکەی دهۆک گیانی لەدەستدا

2022.11.25 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
بریندارێکی تری تەقینەوەکەی دهۆک گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

نێچیرڤان عەبدولعەزیز، بریندارێکی تری تەقینەوەکەی دهۆک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان خۆی یەکێک بوو لە شارەزای سیستەمی غاز، دوای لێچوونی غاز لە تانکی بەشەناوخۆییەکەی دهۆک، کۆمپانیای جێبەجێکار نێچیرڤانیان ناردووە تاوەکو کێشەکە چارەسەربکات، بەڵام دوای تەقینەوەکە، خۆی بریندار بوو، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بەرزی ئاستی سوتانەکەی، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .

 

ڕۆژی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بەهۆی تەقینەوەی تانکیی غاز لە سەربانی بەشە ناوخۆییەک لە دهۆک، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 32 کەسی دیکەش بریندار بوون، بە مردنی یەکێک لە بریندارەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش کەس.