ناس کورد-
بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە لەکاتی خۆشۆردندا، لە عەلوەی سلێمانی کرێکارێکی بەڕەگەز عەرەب گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی زانیارییەکان (پێنجشەممە 24-11-2022) لە عەلوەی سلێمانی، کرێکارێک بەهۆی غازی زۆپاوە لەکاتی خۆشۆردندا خنکاوە و گیانی لەدەستداوە.
کرێکارەکە لەوکاتەدا ویستویەتی خۆی بشوات و زۆپایەکی لە گەرماوەکەدا هەڵکردووە، بەڵام بەهۆی غازی زۆپاکەوە خنکاوە و گیانی لەدەستداوە، لەئێستاشدا تەرمەکەی بردراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.
ماوەیەکە لێچوونی غاز لە هەرێمی کوردستان بووەتە مەترسییەکی گەورە و تەنها لەماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 20 کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.