گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە كۆبوونەوەی بافل تاڵەبانی و لایەنە سیاسییەکانی دیکە بڕیارێک درا

2022.11.24 - 16:59
App store icon Play store icon Play store icon
لە كۆبوونەوەی بافل تاڵەبانی و لایەنە سیاسییەکانی دیکە بڕیارێک درا

 

ناس کورد-

 

كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ پارتی، كۆتاییهات و لە كۆبوونەوەكەدا پێشنیازی دروستكردنی ئەنجومەنێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان كراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای كۆبوونەوەكە، محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆبوونەوەكە باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، كۆدەنگیی لایەنە كوردییەكان كراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها باس لە كێشە و ناكۆكییەكانی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی كراوە، كۆدەنگی هەبووە لەسەر چارەسەركردنی ناكۆكییە ناوخۆییەكان".

 

باسی لەوەشکرد، "هەموو لایەنەكان یەكدەنگ بوون كە بە هەوڵی هەموو لایەك هەوڵبدرێت ئەنجومەنێكی سیاسی لە سەرجەم لایەنەكان لە هەرێمی كوردستان دروستبكرێت." 

 

كۆبوونەوەکە لەسەر بانگهێشتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، جگە لە پارتی، 17 حزب تێیدا بەشداربوون.