گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەڕەشەى راستەوخۆ’’

ئەمەریکا هۆشدارى توند دەداتە تورکیا

2022.11.24 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا هۆشدارى توند دەداتە تورکیا

ناس کورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا هۆشدارى توندیدایە تورکیا بەهۆى هێرشەکەى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و دەڵێت هێرشەکە هەڕەشەیە لەسەر هێزەکانى ئەمەریکا و دەبێتە هۆى تەشەنەسەندنەوەى داعش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردووەتەوە، هێرشەکەى تورکیا هەڕەشەى راستەوخۆیە بۆ سەر گیانى هێزەکانى ئەمەریکا لە سوریا کە روبەڕووى داعش بوونەتەوە.

 

دەشڵێت واشنتن دەزانێت تورکیا گرفتى ئەمنى هەیە، بەڵام پێویستە رێوشوێنى پێویست بۆ پاراستنى ئەو سەربازانە بگیرێتەبەر کە لە سوریا دژى داعش دەجەنگن.

 

نزیکەى 900 سەربازى ئەمەریکا لە سوریا هاوشانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات لەدژى داعش دەجەنگن.