گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دەرەوەی ئێران: ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکادا ناکەین

2019.08.19 - 22:53
وەزیری دەرەوەی ئێران: ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکادا ناکەین
ناس کورد- هەرچەندە ترەمپ پێیوایە ئێران حەز بە دانسوتان لەگەڵ ئەمریکا دەکات، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکادا ناکات، چونکە ڕێککەوتنیان هەیە و پێویستە ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆی. , ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "ئێران حەز بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکات، چونکە پێشتر هەردوو وڵات ڕێککەوتنیان لەنێواندا بوە و ئەمریکا کشاوەتەوە لە ڕێککەوتنەکە". , وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، هەر جۆرە ناوبژیگەرییەک دەبێت بە گەڕانەوەی ئەمریکا بێت بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە وڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا. , زەریف جەختیشیکردەوە: "ئێمە دانوستانێکی چڕوپڕمان لە ڕێککەوتنی ئەتۆم لەگەڵ ئەمریکادا هەبووە و ئێران هیچکات مێزی دانوستانی بەجێنەهێشت، چونکە ڕێککەوتنێکی باشی پەسندکراوی هەموو لایەک بوونی نییە". , وتەکانی جەواد زەریف لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، بەهۆی داڕمانی ئابورییەوە، ئێران دەیەوێت گفتوگۆ بکات، بەڵام نازانێت چۆن نزیکبێتەوە و دەستپێبکات. , ,