گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تەرمێک لە نزیک بەنداوی دوکان دۆزرایەوە کە ’’بەسوتاوى خرابووە ژێر گڵ’’

2022.11.23 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمێک لە نزیک بەنداوی دوکان دۆزرایەوە کە ’’بەسوتاوى خرابووە ژێر گڵ’’

ناس کورد-

پۆلیسى رانیە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک بەنداوی دوکان تەرمێک بەسوتاوی  دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ دوای دەرهێنانەوەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت تەرمەکە لە ڕەگەزی مێ بێت. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ مەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و وە بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی. بۆ ئەو مەبەستە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.