گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەرى لافاو هەیە

نەخشە؛ لە سێ ناوچە زۆرترین باران دەبارێت

2022.11.23 - 20:10
App store icon Play store icon Play store icon
نەخشە؛ لە سێ ناوچە زۆرترین باران دەبارێت

ناس کورد-

 

نەخشەکانى کەشوهەوا سنورى هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک و دەڤەرى راپەڕین وەک ناوچەى چاوەڕوانکراو دیاریدەکەن کە ئەگەر هەیە لەدوو رۆژى داهاتوودا زۆرترین بڕى بارانیان لێببارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار شارەزاى کەشناسی رایگەیاند، بەگوێرەی نەخشە جیاوازەکانی کەشوھەوا تا ئێستا ھێزی ئەم شەپۆلە و زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینی کراو چاوەروان دەکرێت بۆ سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک و دەڤەری راپەرین کە لەو نێوەندەدا سەنتەری پارێزگای ھەولێر و باکوری پارێزگاکە وەک چەق و زۆنی سەرەکی نیشانە کراوە کە تیایدا بەرێژەی ١٠٠ تا ٢٠٠ ملیمەتر پێشبینی بارانبارین ئەکرێت لەماوەی دوو رۆژدا.

 

دەشڵێت، ئەمەش برێکی زۆرە و بەم جۆرە بێت ئەگەرەکانی دروستبوونی لافاو لەم ناوچانەدا زیاترە بەڕاورد بەناوچەکانی دیکەی ھەرێم.

 

May be an image of map, sky and text