گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

نزیکەى 600 کەس لە هەرێمى کوردستان دەستگیرکران

2022.11.23 - 18:51
App store icon Play store icon Play store icon
نزیکەى 600 کەس لە هەرێمى کوردستان دەستگیرکران

ناس کورد-

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنى 107 گەورە بازرگانی ماددەى هۆشبەر و 481 بەکارهێنەرى ئەو ماددانەى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنى ئاسایش کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، 107 گەورەبازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و 481 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیردەکەن و دەست بەسەر نزیکەی 381 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 110 شیت حەبی هۆشبەریشدا دەگرن.

 

رونیشیکردووەتەوە، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر نزیکەی 381 کیکۆگرام ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتوون لە 10.596 کیلۆگرام کریستاڵ، 876 گرام هیرۆین، 1,881 کیلۆگرام حەشیش، 177 گرام جامایکا، 71 گرام ماریجوانا، 367.240 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری کبتاگۆن، 110 شیت حەبی ترامادۆڵ، 8 مەرکانە لە ڕووەکی چاندراوی ماریجوانا و دوو ئامێری گەورەی جلشۆر کە 367.240 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری لە جۆری کبتاگۆنی تێدا شاردرابووه‌وه‌.

 

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، سەرجەم تۆمەتبارانی دەستگیراکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون.