گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى ئامانجى کۆبوونەوەى بافڵ تاڵەبانى و سەرکردەى لایەنەکان ئاشکرادەکات

2022.11.23 - 16:23
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى ئامانجى کۆبوونەوەى بافڵ تاڵەبانى و سەرکردەى لایەنەکان ئاشکرادەکات

ناس کورد-



یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بانگهێشتی كەسی یەكەمی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان دەكات بۆ كۆبوونەوەیەك كە بڕیارە سبەی لە هاوینەهەواری دوكان بەرێوەبچێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی هەرێم و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سالار سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی بە پێگەى فەرمى یەكێتیی راگەیاند "بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، یەكێتی بانگهێشتی كەسی یەكەمی سەرجەم حزب و پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان".

 

"تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە گفتوگۆ دەبێت لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و عیراق،  یەكێتی دەیەوێت كۆدەنگی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان دروستبكات بۆ چارەسەری كێشەكان بەپێی دەستوور و لەسەر بەرژەوەندی گشتی". لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وادەڵێت.

 

سالار سەرحەد دەڵێت "یەكێتی لەم كۆبوونەوەیەدا كەسی یەكەمی سەرجەم حزب و پارتە سیاسییەكانی بەبێ رەچاوكردنی ژمارەی كورسی و لەسەر بنەمای یەكدەنگی هاوبەش بۆ پرسە نیشتمانییەكان بانگهێشتكردووە".

 

بانگهێشتنامەی كۆبوونەوەكە لەلایەن مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە ئاڕاستەی كەسی یەكەمی حزب و پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كراوەو بڕیارە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ 24-11-2022 لە هاوینەهەواری دوكان ئەنجامبدرێت.