گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ھەرێم و بەغدا تیمی ھاوبەش پێکدەهێنن

2022.11.23 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
ھەرێم و بەغدا تیمی ھاوبەش پێکدەهێنن

ناس كورد-
شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە بەغدایە و بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی ھاوبەشی قەیرانەکانیش دەڵێ، تیمی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چاودێری و خزمەتکردنی ئاوارە و پەنابەران پێکدەهێنرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حوسێن کەلاری، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی ھاوبەشی قەیرانەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: "شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە بەغداین و دوێنێ لەگەڵ بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کۆبوونەوەمان ھەبووە لەبارەی رەوشی ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان و پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان، ئەوەی ئەرکی حکوومەتی عێراقییە بەرامبەر بە ئاوارە و پەنابەران تا ئێستا وەک پێویست ئەرکی خۆیان جێبەجێ نەکردووە، لەوانەیە ھەندێ کێشەش بە ھۆی لێکتێنەگەیشتنەوە ھەبن، لەبەر ئەوەش شاندی وەزارەت سەردانی لایەنە پەیوەندارەکانی لە بەغدا کردووە".

 

بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی قەیرانەکان دەشڵێت: "بەپێی ئەو دانیشتنانەی کراون لە بەغدا، پێشڤەچوون ھەبووە و لەمەودوا رەوشەکە بەرەو باشتر دەچێت، ھاوکاریی ئاژانسەکانی نێودەوڵەتی بە ڕێژەیەکی بەرچاو بۆ ئاوارە و پەنابەران کەمی کردووە، لە ھەندێ ئاژانس سەدا سەد ھاوکارییەکانیان بڕیوە لەسەر ئاوارە و پەنابەران، ھەندێ ئاژانسیش بە رێژەی جیاواز".

 

کەلاری روونیشی کردەوە: "بڕیارە تیمی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و بەغدا پێکبێن بە مەبەستی بەڕێوەبردنی ئاوارە و پەنابەران، سەرەڕای بڕینی ھاوکارییەکانی رێکخراوەکان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر بودجەی خۆی بەردەوام دەبێت لەسەر سیاسەتی خۆی بۆ خزمەتکردنی ئاوارە و پەنابەران".