گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندنی باڵا کارکردنی بە سیستمی غاز لە تەواوی دامودەزگاکانی ڕاگرت

2022.11.23 - 11:06
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنی باڵا کارکردنی بە سیستمی غاز لە تەواوی دامودەزگاکانی ڕاگرت

ناس کورد-

وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم کارکردنى بە سیستمى غازى شل لەسەرجەم دامەزراوەکانى ڕاگرت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) ڕایگەیاند، "لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پاراستنى سەلامەتى گیان و ژیانى مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگەو بەشە ناوخۆییەکان و دامەزراوەکانى دیکەیدا، لە نوسراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کارکردنى بەسیستمى غازى شل لەسەرجەم دامەزراوەکانى ڕاگرت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوەکەیدا، کە لەلایەن دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایی جۆرى دەرچوە، بەسێ خاڵ وردەکارى بڕیارەکەى ڕونکردۆتەوە، وەک لە خاڵى یەکەمدا هاتوە پێویستە دامەزراوەکان دەستبەجێ کارکردن بەسیستمى غازى شل ڕابگرن، لە خاڵى دوەمدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێویستە بەزوترین کات و زۆر بەوردى بەدواداچون بۆ هەمو ئەو سیستمانە بکرێ، کە بەمەبەستى ئامادەکردن یان گەرمکردنەوەى خواردن بەکاردێن و لە سەلامەتى دڵنیا ببنەوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە لە ماوەى (٣) سێ ڕۆژدا ڕاپۆرتێکى تێروتەسەل لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆ و پەیمانگەکان و بەهەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى ئامادە بکەن.

لە خاڵێکى دیکەى نوسراوەکەدا هاتوە، دەبێت هەمو ئەو سیستمانەى بەمەبەستى ئامادەکردن و گەرمکردنەوەى خواردن لەسەر هەمو زانکۆ و پەیمانگە و دامەزراوەکانى سەر بەوەزارەت و لە بەشە ناوخۆییەکان بەکار دێن، پێویستە ڕێگەپێدانى بەرگرى شارستانیان هەبێت و مۆڵەتى دانانى هەبێت و لە لایەن کۆمپانیاکان.

لە کۆتایشدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تەئیکدى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە لە حاڵەتى کەمتەرخەمى و جێبەجێنەکردنى ئەو خاڵانەى سەرەوە لایەنى کەمتەرخەم ڕوبەڕوى یاسا دەبێتەوە.