گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

وادەی هاتنی شەپۆلی یەکەمی بارانبارین بۆسەر هەرێم دیاریکرا

2022.11.23 - 09:59
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی هاتنی شەپۆلی یەکەمی بارانبارین بۆسەر هەرێم دیاریکرا

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ئێوارەی سبەینێ پێنجشەممەوە، شەپۆلی یەکەمی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە (٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەناوچە جیاجیاکانی سوریا دەستپێدەکات، لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کاتەکانی ئێوارە و شەو ئاسمان بە زۆری دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو کاتەکانی شەو درەنگ بارانبارین لە رۆژئاوای ھەرێمەوە سنوری پارێزگای دھۆک و زاخۆ دەستپێدەکات کە لە رۆژی ھەینیدا کاریگەری ئەم شەپۆلە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

دەشڵێت، "سبەینێ پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە، خێرای با کاتەکانی ئێوارە مامناوەند چالاک ئەبێت ١٠ بۆ ٢٠کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە وە لەکاتەکانی شەودا خێرای با چالاکتر ئەبێت لەنێوان ٢٠ تا ٣٥ کم لە کاتژمێرێکدا."