گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام بۆچی؟

کۆمپانیای HP بووە چوار کۆمپانیا کە هەزاران کارمەند دەردەکات

2022.11.23 - 08:44
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیای HP بووە چوار کۆمپانیا کە هەزاران کارمەند دەردەکات

ناس کورد-

گەورە کۆمپانیای HPی دروستکەری کۆمپیوتەر و پرێنتەر ڕایگەیاند کە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا چوار بۆ شەش هەزار کارمەند لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە، ئەوەش دەبێتە چوارەم کۆمپانیا لەدوای تویتەر و مێتا و ئەمازۆن کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بڕیاریان دا بە شێوەیەکی بەرچاو ژمارەی کارمەندانیان کەم بکەنەوە، ئەوەش بەهۆی خراپی دۆخی ئابوری.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیای HPی دروستکەری کۆمپیوتەر و پرێنتەر لە ڕاگەیەنراوێکدا کەمکردنەوەی گەورەی کارمەندانی ئاشکرا کرد وڕایگەیاندووە، فرۆشی کۆمپانیاکە زیاتر لە ١١% دابەزیوە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

 

کۆمپانیای HP دەڵێت: "کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات چوار بۆ شەش هەزار کارمەندی لە جیهاندا دەربکات و پلانەکەش تا کۆتایی ساڵی دارایی ٢٠٢٥ ئەنجام دەدرێت”.

 

سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای HP ئێنریکی لۆریس لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە کە ئەوەی کۆمپانیاکە پێی دەوترێت "ستراتیژی ئامادە بۆ داهاتوو"، دەشڵێت، "دەمانەوێت باشتر خزمەت بە کڕیارەکانمان بکەین بە پێشکەشکردنی کاڵای هەرزانتر و باشتر لەڕێگەی کەمکردنەوەی تێچوونەکانمان.”

 

ئەم کارەی کۆمپانیای HP دواین هەوڵی گەورە کۆمپانیاکانە بۆ دەرکردنی کارمەندەکانیان، کۆمپانیای مێتا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە ١١ هەزار کارمەند لە سەرانسەری کۆمپانیاکەدا کەمدەکاتەوە، هەروەها کۆمپانیای ئەمازۆنیش هەفتەی ڕابردوو پشتڕاستیکردەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی دەردەکات، پێشتریش کۆمپانیای تویتەر نیوەی ڕێکی کارمەندەکانی دەرکرد.