گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بڕیارێکی بەپەلە لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی سیستمی غاز

2022.11.22 - 12:35
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی بەپەلە لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی سیستمی غاز

ناس کورد- 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی راسپارد کە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنە گشتی و تایبەتانەی سیستمی غاز بەکاردەهێنن بکەن و لێکۆڵینەوەی جددی و ورد لە بارەی جۆری غازەکە و لایەنە جێبەجیکارەکان و هۆکارەکانی رووداوەکانی سلێمانی و دهۆک بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەربەلەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22-11-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هۆکاری رووداوەکانی تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆک کرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی قووڵی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ڕووداوەکان خواست.

 

ئەوەش هاتووە، "سەرۆکی حکومەت بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، باسی لە گیانفیدایی و قوربانیدانی رائید عەلی بەرواری جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک و پۆلیسە هاوکارەکانی کرد کە لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و بەتایبەتی قوتابییان، خۆیان کردە قوربانی."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکی حکومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی راسپارد کە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنە گشتی و تایبەتانەی ئەم جۆرە سیستەمە بەکاردەهێنن بکەن و لێکۆڵینەوەی جددی و ورد لە بارەی جۆری غازەکە و لایەنە جێبەجیکارەکان و هۆکارەکانی رووداوەکانی سلێمانی و دهۆک بکەن، تا دەرکەوتنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەش، بڕیاردرا بەکارهێنانی سیستەمەکە لەو شوێنانەی بەکاردەھێنرێت، رابگیرێت.