گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات

2022.11.22 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات

ناس کورد-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی ئەم ڕووداوانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم، ڕایگەیاند، "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار، ئێستا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی ئەم ڕووداوانە." 

 

لە راگەیێندراوێکدا پارێزگای هەولێر دەڵێت، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر "فه‌رمانیکردووە هه‌موو جۆرێک له‌ کارکردن به‌ سیستمی غاز‌ رابگیرێت و نابێت به‌ هیچ جۆرێک به‌کاربهێنرێت."  

 

ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو، بەهۆی تەقینەوەی سیستمێکی شۆفاژ، خانوویەکی سێ نهۆمی لە سلێمانی رووخا و بەهۆیەوە 15 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و 12ی دیکە برینداربوون. لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە هاتووە کە مەسرور بارزانی تەواوی لایەنەکانی راسپاردووە تاوەکو "به‌دواداچوون لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد بکرێت."

 

پارێزگای هه‌ولێر داوا لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکە دەکات، "هه‌موو کارکردنێک به‌م سیستمی غازه‌ رابگرن و هاوکاری تیمه‌کانی به‌رگریی شارستانی و پۆلیسی شاره‌وانی و نه‌وت و کانزاکان و تیمه‌کانی قایمقامیه‌ت و ناوه‌ندی قه‌یرانه‌کان بن."

 

شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە بەهۆی تەقینەوەی تانکیی غاز لە بەشە ناوخۆییەکدا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 20 کەسی دیکە بریندار بوون.