گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ناوی قوربانیانی تەقینەوەکەی دهۆک ئاشکراکران

2022.11.22 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
ناوی قوربانیانی تەقینەوەکەی دهۆک ئاشکراکران

ناس کورد-

شەوی رابردوو به‌هۆی ته‌قینەوەی تانكییه‌كی غاز له‌ شاری دهۆك چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش برینداربوون، کە یەکێکیان ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆکە و یەکێکیان قوتابیە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکان ناوی ئەو کەسانەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، ئەمانەن: 

 

1- رائید عه‌لى به‌روارى جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک

2- غه‌فوور عومه‌ر دێرگژنیكى پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک

3- نیهاد عه‌لی عه‌بدوڵڵا چێى - قوتابی

4- ئەیاد سعوود ئەحمەد، كرێكار، خەڵکی زوومار

 

ڕووداوەکە بەهۆی تانكی غازی فڕنێك كه‌ له‌ هه‌مان باڵه‌خانه‌دا لە به‌شه‌ناوخۆییه‌كی قوتابییانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی لێیه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی گرێ باسێ، ته‌قیوه‌ته‌وه‌.