گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی دهۆک بەرزبووەوە

2022.11.22 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی دهۆک بەرزبووەوە

ناس کورد- 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕووداوی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی دهۆک کە بەهۆی سیستمی غازەوە ڕوویدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 33 کەسیش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (سێشەممە 22-11-2022) ڕایگەیاند، " وەزیری تەندروستی لە سەردانێکی مەیدانێدا، ڕەوشی بریندارانی ڕوداووی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی ئەمشەوی بەشی ناوەخۆەیی و تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتنی خێرا و ئەمبوڵانس و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی لە پێشوازیکردن و چارەسەرکردنی برینداران و پێداویستی قوربانیانی ڕوداووی شاری دهۆک و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەسەرکردەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەگوێرەی دوایین ئامارەکان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 33 کەسیش برینداربوون کە بەشێکیان باری تەندروستیان  خراپە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکێدان."