گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێکی بەپەلە لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەى کارکردن به‌ سیستمی غاز

2022.11.22 - 01:10
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی بەپەلە لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەى کارکردن به‌ سیستمی غاز

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سه‌رۆکوەزیرانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا کارکردن به‌ سیستمی غاز رابگیرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


لە راگەیێندراوێکدا پارێزگای هەولێر دەڵێت، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر "فه‌رمانیکردووە هه‌موو جۆرێک له‌ کارکردن به‌ سیستمی غاز‌ رابگیرێت و نابێت به‌ هیچ جۆرێک به‌کاربهێنرێت."



ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو، بەهۆی تەقینەوەی سیستمێکی شۆفاژ، خانوویەکی سێ نهۆمی لە سلێمانی رووخا و بەهۆیەوە 15 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و 12ی دیکە برینداربوون. لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە هاتووە کە مەسرور بارزانی تەواوی لایەنەکانی راسپاردووە تاوەکو "به‌دواداچوون لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد بکرێت."

پارێزگای هه‌ولێر داوا لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکە دەکات، "هه‌موو کارکردنێک به‌م سیستمی غازه‌ رابگرن و هاوکاری تیمه‌کانی به‌رگریی شارستانی و پۆلیسی شاره‌وانی و نه‌وت و کانزاکان و تیمه‌کانی قایمقامیه‌ت و ناوه‌ندی قه‌یرانه‌کان بن."

ئەمشەو جارێکی دیکە بەهۆی تەقینەوەی تانکیی غاز لە بەشە ناوخۆییەکدا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 20 کەسی دیکە بریندار بوون.

ئومێد خۆشناو جەخت لەوە دەکاتەوە لێپێچینەوە دەکەن و دەڵێت: له‌ ئێستاوه‌ تیمه‌کانمان ده‌ستکراوه‌ن بۆ هه‌ر لێپێچینەوەیەک له‌و بابه‌ته‌دا.

زیاتر لە 18 ساڵە سیستەمی شۆفاژ و غازی LPG لە هەرێمی کوردستان پەرەی پێدراوە؛ لە هەولێر 15 کۆمپانیا و لە سلێمانی 33 کۆمپانیا مۆڵەتی دانانی سیستمی شۆفاژیان هەیە.