گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە

ئاسایش: باندێک لە سلێمانى دەستگیرکرا

2022.11.21 - 19:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایش: باندێک لە سلێمانى دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنى باندێکى شەش کەسى ماددەی ھۆشبەرى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تۆمەتباران دانیشتووی هەرێمی کوردستان و ئێرانن، توانرا دەستبگیرێت بەسەر سەرجەم ئەو ماددانەى پێیان بووە، کە هەندێک لە ماددە هۆشبەرەکان شاردرابونەوە لە ناو سێتی کەلوپەلی چێشتخانە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئاسایشی سلێمانی لە ئەنجامی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بنبڕکردنی ئەو ماددانە توانی باندێکی ( ٦ ) کەسی دەستگیر بکات .

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری لە پێناو ئارامی کوردستان و ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی هەر جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر کە زیان بە کۆمەڵگا و ئابوری ووڵاتەکەمان دەگەیەنێت ، بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم و لەچوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر توانرا لەناو شاری سلێمانی بەفەرمانی دادوەر لەڕۆژی ٢٠٢٢/١١/٦ باندێکی ( ٦ ) کەسی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن بە ناوەکانی:

 

( ح ، ع ، م } ، { م ، غ ، م } ، { ه ، م ، ر)

(ش ، س ، ع } ، { ج ، ع ، ع } ، { ف ، س ، أ )

 

تۆمەتباران دانیشتووی (هەرێمی کوردستان و ووڵاتی ئێران) ن، توانرا دەستبگیرێت بەسەر سەرجەم ماددەکان کە هەندێک لە ماددە هۆشبەرەکان شاردرابونەوە لە ناو سێتی کەلوپەلی چێشتخانە ، پێکهاتبوو لە بڕی :

 

_(٣ ) کگم ماددەی { کریستاڵ(

_ ٥٠،٠٠٠ دەنک { حەبی ترامادۆڵ )

بە فەرمانی دادوەر بەپێ ی ماددەی (٢٥) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون .

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

٢٠٢٢/١١/٢١



No photo description available.