گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەبارەى دەستپێکردنەوەی دەوام بڕیاری دا

2022.11.21 - 16:06
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەبارەى دەستپێکردنەوەی دەوام بڕیاری دا

ناس کورد-

خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوێکی زانکۆکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) ڕایگەیاند، دوای ئەوەی نوێنەری خوێندکارانی کۆلێجە تەکنیکییەکانی کەمپی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ د.بەختیار عوبێد شەریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران کۆبوونەوە و گرفت و داواکارییەکانیان گەیاندە سەرۆکایەتی زانکۆ، بڕیاریاندا بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و کۆتایی بە گردبوونەوە و بایکۆتکردن بهێنن.

 

لە کۆبوونەوەکەدا "یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پشتیوانی بۆ داواکارییە رەواکانی خوێندکاران دەربڕی کە وەکو زانکۆ تەئکید لە نوسراوەکانی رابردوو بکەنەوە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکان و پێداویستییەکانی خوێندکاران."

 

دەشڵێت، هەر لە کۆبوونەوەکەی نوێنەری خوێندکارانی کۆلێجە تەکنیکییەکانی کەمپی زانکۆدا، بڕیاردرا بە کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندان و بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن و دەستپێکردنەوەی چالاکییە جۆراوجۆرەکانی ( زانستی و هونەری و وەرزشییەکان )، هەروەها ئاسایکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە سبەینێوە.