ناس کورد-
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ به نوسراوێكى فه‌رمى داوایان له وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كردووە كه فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى كاتى هه‌ڵبژاردن له كۆمسیۆن، بكرێنە هه‌میشه‌یى و پاره‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. ڤیان سه‌برى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 21-11-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی وتووە، "ئه‌مڕۆ به نوسراوێكى فه‌رمى داوامان له وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كرد كه فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى كاتى هه‌ڵبژاردن له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بكرێنه هه‌میشه‌یى و بودجه‌ى پێویستیان بۆ ته‌رخان بكرێ به‌پێى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ژماره ( 315 و 337 ى ساڵى 2019 )."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه ژماره‌یان زۆره و مافى خۆیانه بكرێنه هه‌میشه‌یى، چونكه هه‌ندێك له‌وانە ماوه‌ى 10 ساڵه گرێبه‌ستى هه‌ڵبژاردنن و پێویسته ئێستا ده‌رفه‌تیان پێ بدرێت و بكرێنه هه‌میشه‌یى."
باسی لەوەشکردووە، "بەپێی یاسای پاڵپشتیی ئاسایشی خۆراك هه‌یه هه‌ر كه‌سێك (5) ساڵ خزمه‌تى گرێبه‌ستى هه‌بێت، به‌پێى یاساكه ده‌بێ بكرێته هه‌میشه‌یى."