گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هەڵوێستێکى نوێ لە ئێرانەوە لەبارەى هێرشەکانى لەهەرێم

2022.11.21 - 12:58
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى نوێ لە ئێرانەوە لەبارەى هێرشەکانى لەهەرێم

ناس کورد-

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەى چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە هیچ مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی خاکەکەى لە عێراقەوە دروست نەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناسر کەنعانی (21-11-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لەبارەى هێرشەکانى ئێران بۆ سەر خاکى هەرێم وتى "ئێران دەیەوێت دڵنیابێتەوە کە خاکی عێراق وەک خاڵی هەڕەشە لە دژی ئێران بەکارنەهێنرێت".

 

پێشبینیشیکرد حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکانیان لەو بارەیەوە بەجێبهێنن. "بەداخەوە سەرەڕای ئەو بەڵێنانەی کە لە حکومەتی عێراق و بەرپرسانی کوردستانی عێراق پێمان گەیشت لەو بارەیەوە، ئەمە ڕووی نەدا".

 

درەنگانى شەوى رابردوو ئێران جارێکى تر هێرشیکردە سەر بارەگاى حزبە کوردییەکانى رۆژهەڵات لەخاکى هەرێمى کوردستان.

 

دواى هێرشەکە، حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێشێلکردنێکی ئاشکرا و زەقی یاسا وڕێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی دراوسێیانەیە".  

 

داواش لە دۆست و ھاوبەشانی لە حکومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەگشتی دەکات، کە ھەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاویان بەرامبەر ئەم ھێرشە بەردەوامانەی ئێران ھەبێت.   

 

لە ئەیلولى رابردووەوە ئێران چەند جارێک هێرشى کردووەتە سەر  بارەگاى حزبە کوردییەکانى رۆژهەڵات لە هەرێمى کوردستان و بەهۆیەوە تا ئێستا 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.