گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دژه‌تیرۆری كوردستان حەوت داواکراوى ڕادەستى بەغدا کرد

2022.11.21 - 12:16
App store icon Play store icon Play store icon
دژه‌تیرۆری كوردستان حەوت داواکراوى ڕادەستى بەغدا کرد

ناس کورد-

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆری كوردستان رادەستکردنى حەوت داواکراوى بە دژەتیرۆری عێراق راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە (21-11-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو داواکراوانە  ئەندامی چالاکی داعش بوون، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کراون.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆری كوردستان:

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان حەوت تیرۆریستی داواکراو رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەکاتەوە

تیرۆریستان (احمد عبدالقادر یونس، احمد فیصل علی صالح، بهاءالدین عبد زبار محمد سلمان، عبداللە احمد ابراهیم عبداللە، محمد عبدالستار نجم عبداللە، مهند عونی محمود حسن و یونس محی عواد کاظم) ئەندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کراون. 

 

بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە.