گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

یۆنامی تاکەڕێگەی چارەسەری هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت

2022.11.21 - 10:50
App store icon Play store icon Play store icon
یۆنامی تاکەڕێگەی چارەسەری هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق - یۆنامی لەسەر هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، ئەو کردەوانە کارەساتی لێدەکەوێتەوە و تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەکارهێنانی ئامرازە دیپلۆماسییەکانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لەبارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئێران بۆسەر بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێم، یۆنامی (دووشەممە 21-11-2022) رایگەیاند، "پێویستە هێرش و پێشێلکارییە دووبارەبووەکانی سەر عێراق بوەستێت، ئەم کردەوانەی شەڕ نەک هەر گرژی زیاد دەکات، بەڵکو کارەساتیشی لێدەکەوێتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشە دەرەکییەکانی وڵاتانی دراوسێ، بەکارهێنانی ئامرازە دیپلۆماسییە دامەزراوەییەکانە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ هۆشدارییەک لە سوپای پاسدارانەوە لەبارەی هێرش بۆسەر هەرێم

 

 

درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و هەولێر و حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێزی سلێمانی و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەکی دیموکرات گیانی لەدەستدا.