گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەیامێک لە ئەمەریکاوە لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان

2022.11.21 - 08:32
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە ئەمەریکاوە لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان

ناس کورد-

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، ناڕەوایانە ژیانی خەڵکی مەدەنی دەخەنە مەترسییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئێریک کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (دووشەممە 21-11-2022) ڕایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی ئێران بۆسەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکەن. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو هێرشانە ناڕەوان و ژیانی خەڵکی مەدەنی دەخەنە مەترسییەوە، هەروەها سەروەریی عێراق پێشێل دەکەن و سەقامگیریی عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەخەنە مەترسییەوە." 

 

درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئێران بە درۆن و مووشەک هێرشیکردەسەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و هەولێر و حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێزی سلێمانی.