گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راوێژکارێک ئاشکرایدەکات

چۆن ئیڤانکا و کۆشنەر ’’دژى ترەمپ’’ کاریان کردووە؟

2022.11.20 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن ئیڤانکا و کۆشنەر ’’دژى ترەمپ’’ کاریان کردووە؟

ناس کورد-

 

راوێژکارێکى پێشووى دۆناڵد ترەمپ تۆمەتەکانى دژى ئیڤانکا و جارید کوشنەر دوپاتکردەوە و رایگەیاند، رەنگە ئەو دوو هاوسەرە دەسەڵاتدارانیان ئاگادارکردبێتەوە لە بوونی "بەڵگەنامەى نهێنى" لەشوێنى نیشتەجێ بوونى ترەمپ لە فلۆریدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مایکل کۆهین پارێزەر کە لە ساڵانى 2006-2018 لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کاریکردووە و ماوەیەک راوێژکارى تایبەتى بوو، رونیدەکاتەوە کە بۆچی ئیڤانکا خۆی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی باوکی کە بەم دواییە ڕاگەیەندرا دورخستەوە و وتی کە پاڵپشتی ترەمپ دەکات "لە دەرەوەی گۆڕەپانی سیاسی"، بەڵام چیتر بەشداری سیاسەت ناکات.

 

ئیڤانکا یەکێکە لە زۆرێک لە کۆمارییە دیارەکان کە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ترەمپ دورخرانەوە، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستیپێکرد، دوای ئەنجامی نائومێدکەری کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی نیوەیی کۆنگرێس.

 

کۆهین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی MSNBC وتی کە ئیڤانکا و کوشنەر "ڕەنگە ئەو کەسانە بووبن کە زانیارییان داوەتە FBI لەبارەى ئەوەى ترەمپ بەڵگەنامەی نهێنی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە فلۆریدا هێشتووەتەوە".

 

کۆهین ڕوونکردنەوەی خۆی سەبارەت بە هۆکاری نەگەڕانەوەی ئەو دوو هاوسەرە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا و وتی "پێشتر هەموو شتێکیان بەدەستهێناوە کە لە سیاسەتدا دەیانوسیت". ئاماژەی بە لێخۆشبوونی ترەمپ لە باوکی کوشنەر و زیاتر لە ٦٤٠ ملیۆن دۆلاری ئەو دوو هاوسەرە کرد کە لە ماوەی کارکردنیان لە کۆشکی سپیدا بەدەستیان هێناوە.

 

بریکارەکانی FBI لە 8ی ئابدا هەڵیانکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ترەمپ و دەستیان بەسەر سندوقێکدا گرت کە گوایە بەڵگەنامەی نهێنییان تێدایە. ئێستا وەزارەتی داد بەدواداچوون دەکات کە ئایا ئەو بەڵگەنامانە بە شێوەیەکی نادروست هەڵگیراون یان نا.

 

کۆهین یەکەم کەس نەبوو کە بانگەشەى ئەوەیکرد کە کوشنەر و ئیڤانکا زانیاریان بە FBI داوە لەو بابەتەدا، ماری ترەمپ، خوشکەزای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە مانگی ئابدا پێشبینی ئەوەی کردبوو کە رەنگە ئیڤانکا ئەو سەرچاوە نهێنییە بووبێت کە زانیاری بە FBI داوە.