گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پارتى و یەکێتى کێشەیەکى نێوانیان ’’یەکلایی دەکەنەوە’’

2022.11.20 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى و یەکێتى کێشەیەکى نێوانیان ’’یەکلایی دەکەنەوە’’

ناس کورد-

 

بەنگین ڕێکانی، سەرکردە لە پارتی و وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەی عێراق پێشبینى دەکات هەفتەى داهاتوو کێشەى وەزارەتى ژینگە لەنێوان پارتى و یەکێتى یەکلایی بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەنگین ڕێکانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی لەبارەى کێشەکانى پارتى و یەکێتى لەسەر وەزارەتەکان وتى "وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە یەکلاییکراوەتەوە، بەڵام کێشەکە لەسەر وەزارەتى ژینگەیە".

 

رونیشیکردەوە پارتى پارتى پێیوایە یەکێتى خاڵەکانى لەدەستداوە دواى وەرگرتنى پۆستەکانى سەرۆککۆمار و وەزارەتى داد، بەڵام یەکێتى ئەوە رەتدەکاتەوە.

 

بەوتەى رێکانى، چاوەڕواندەکرێت هەفتەى داهاتوو کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو حزبدا بکرێت و ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.