کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد – ئه‌حمه‌د مسته‌فا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەشبینە بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و باس لەوە دەکات کە ئەو دوو لایەنە تا کۆتایی ئەمساڵ دەگەنە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی.
د.ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به ناس كورد-ی ڕاگەیاند، له كۆبونه‌وی 8ی ئازاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بڕیاردراوە به ڕاسپاردنی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز كه ده‌ستبكه‌ن به دانوستان و گفتوگۆی جددی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، "چونكه بڕیاره‌كه به‌و جۆره‌یە كه له‌ساڵی 2019 چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ی بدۆزرێته‌وه بۆ هه‌موو دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به دارایی و نه‌وت".
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوەش کرد کە ئەوان لای خۆیانەوە دۆسیە ده‌ستووریی و یاسایی و دۆسییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به قەرزەکانی هەرێمیان ئامادەکردووە، وتیشی: "به ئه‌زموونی خۆم پێم وایه كه هه‌ردوولا جددین بۆ گه‌شتن به ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ردوو حكومه‌ت ده‌یانه‌وێت تا كۆتایی ساڵی 2019 بگه‌نه رێککەوتنێک له‌سه‌ر هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان." هەروەها وتیشی: "ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندیداره به‌شایسته داراییه‌كان، ده‌بێت له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه ڕێكه‌وتن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی 2019 نه‌كه‌وینه گومان و شك و ئه‌و ڕێككه‌وتنه بكرێته بناغه‌یه‌كی كۆنكرێتی، ئه‌مانه هه‌موو گرنگن بۆ دۆخی ئابووری و دارایی هه‌رێم، به‌ڵام له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه پێویسته ئێمه چاكسازی بكه‌ین".
بەبڕوای ئامانج ڕه‌حیم، كه ئەندامی شاندی هه‌رێمه له ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز بۆ به‌غدا، ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم به‌بێ ئه‌وه‌ی هێشتا هه‌رێم پابه‌ندبووبێت به ڕاده‌ستكردنی نه‌وت، "ده‌رخه‌ری نیازپاكیی حكومه‌تی عێراقه، بە تایبه‌ت عادل عه‌بدولمه‌هدی كه ڕۆڵێكی باشدهبینێت و واقعیانه له دۆخه‌كه ده‌ڕوانێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مان ڕوئیای هه‌یه".
هەروەها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێویسته له داهاتوویه‌كی دو‌ریش كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت کە یاسای نه‌وت و گازی عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئامادەبکرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدا جێگیربكرێت، "به ئه‌وه‌ش ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری ڕیشەیی گرفته‌كان بكات".
شانده‌كه‌ی هه‌رێم كه بڕیارە بەم نزیکانە سەردانی بەغدا بکات، پێک دێت لە هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگرەکەی، وه‌زیری دارایی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، وه‌زیری پلاندانان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.