گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهۆی تەقەکردن لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزخوازان پێنج کەس کوژران

2022.11.20 - 19:28
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی تەقەکردن لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزخوازان پێنج کەس کوژران

ناس کورد-

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، شەوی ڕابردوو لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمەریکا تەقە لە یانەیەکی شەوانەی تایبەت بە هاوڕەگەزخوازان کراوە و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران و 18 کەسیش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی کۆلۆرادۆ دەڵێت، لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانیان بە شوێنی ڕووداوەکە کە لە یانەی شەوانەی "کیو" ڕوویداوە، کەسێکیان لەنێو یانە شەوانەکەدا دەستگیرکردووە کە پێدەچێت تۆمەتبارەکە بێت. 

 

یانە شەوانەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دڵگرانین بە ڕووداوەکە، سوپاسی کاردانەوەی خێرای کڕیارە قارەمانەکانیش دەکەین کە چەکدارەکەیان گرت و کۆتایییان بەم هێرشە ڕقاوییە هێنا".