گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بەوێنە؛ لە کاتی رووماڵی بۆردومانەکانی تورکیا ڕۆژنامەنوسێکی کورد کوژرا

2022.11.20 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە کاتی رووماڵی بۆردومانەکانی تورکیا ڕۆژنامەنوسێکی کورد کوژرا

ناس کورد-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی رووماڵکردنی هەواڵی بۆردومانەکانی تورکیا، رۆژنامەنوسێکی کورد لە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی بۆردومانەکانەوە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵی "هاوارنیوز" لە ڕۆژئاوای کوردستان (یەکشەممە 20-11-2022) بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتی رووماڵکردنی بۆردومانەکانی تورکیا لە شاری دێرک لە رۆژئاوای کوردستان پەیامنێرمان (عیسام عەبدوڵا) گیانی لەدەستدا." 

 

075028_6bf264ef-2de2-4eb5-8bf8-03ae1e1654ce.jpg

 

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو هێزی ئاسمانیی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی چڕی لە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا بۆسەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە و یەپەگە و هەسەدە.  

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئۆپەراسیۆنەکەی بە "چنگی شمشێر" ناوبردووە و دەڵێت، "ئۆپراسیۆنەکە پشتی بە ماددەی 51 لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەستووە کە ماف دەدات بە تورکیا بەرگری لە خۆی بکات."  

  

بۆردومانەکە زۆر چڕ بووە و لە چەندین ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی ڕۆژئاوا ئەنجامدراوە.  

  

میدیاکانی تورکیا لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئاشکرایان کرد، لە ئۆپراسیۆنەکەدا 50 فڕۆکەی جەنگی و 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی بەکارهێنراون.