گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زانیاریی زیاتر

شۆک؛ گرێبەستێک بۆ گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید پێشکەشکرا

2022.11.20 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
شۆک؛ گرێبەستێک بۆ گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید پێشکەشکرا

ناس کورد-

به‌گوێره‌ی سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی خۆی پێشكه‌شی ڕیاڵ مەدرید كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی كه‌ریم بێنزێما بگرێته‌وه‌ و لای ڕیاڵ مەدریدیش یاریزانەکە یەکێکە لە بژاردە گرنگەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میگێل سانچێز، رۆژنامه‌نووسی ئیسپانیا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا (یەکشەممە 20-11-2022) بڵاویکردووەتەوە، "خۆرخێ مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی  ڕیاڵ مەدرید كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ پورتوگالییه‌كه‌ به‌ گرێبه‌ستێك بۆ 6 مانگ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ یانە مەدریدییەکە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید بیر له‌و بابه‌ته‌ ده‌كاته‌وه‌ و به‌ بژارده‌یه‌كی باشی ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی كریستیانۆ شوێنی بێنزێما بگرێته‌وه‌." 

 

کەریم بنزیمەی ئه‌ستێره‌ی فه‌رنسییه به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ئێستا له‌ مۆندیال دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌ و پێشبینی ده‌كرێت تا 3 مانگی دیكه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ یاریكردن.