گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سلێمانی؛ هێزە ئەمنییەکان بە هەڵە گازی فرمێسکڕێژیان هەڵدایە ناو قوتابخانەیەکی بنەڕەتی

2022.11.20 - 14:46
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ هێزە ئەمنییەکان بە هەڵە گازی فرمێسکڕێژیان هەڵدایە ناو قوتابخانەیەکی بنەڕەتی

ناس کورد- 

لەکاتی بڵاوەپێکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەری زانکۆی سلێمانی، پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان بەهەڵە غازی فرمێسکڕێژیان هەڵدایە ناو قوتابخانەی دیاری بنەڕەتی لە گەڕەکی شەکرەکە و بەهۆیەوە نزیکەی 100 خوێندکار  تووشی بێ هۆشی و تەنگەنەفەسی و چاوکزانەوە و ترس و دڵەڕاوکێ بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢، بە "ناس کورد"ی وت، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان لەکاتی بڵاوەپێکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەری زانکۆی سلێمانی، بەهەڵە غازی فرمێسکڕێژیان هەڵداوەتە ناو قوتابخانەی دیاری بنەڕەتی لە گەڕەکی شەکرەکە لەبەرامبەر بینای پارێزگای سلێمانی، کە نزیک بووە لە خۆپیشاندەرەکانەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی رووداوەکەوە نزیکەی 100 خوێندکاری بنەڕەتی، تووشی بێ هۆشی و تەنگەنەفەسی و چاوکزانەوە و ترس و دڵەڕاوکێ بوون." 

 

وتیشی، " تیمەکانمان بە ئەمبوڵانس فریایان کەوتن و سەرجەم خوێندکارەکانیان چارەسەر کرد و رەوانەی ماڵەوەیان کردنەوە."