ناس کورد-
کەریم بنزیمە، هێرشبەری فەرەنسی و ڕیال مەدرید لێدوانێکی لەسەر بڕیاری دوورخستنەوەی لە بەشداریکردن لە مۆندیالی 2022ی قەتەر دا و ڕایگەیاند، "ناچارم شوێنی خۆم بۆ هاوکارێکی دیکە بەجێبهێڵم".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەی دوێنێ شەممە بنزیما شاری دەوحەی قەتەری بەجێهێشت و لە سەرەتادا ئامادەنەبوونی لە یەکەم یاری فەڕەنسا لە مۆندیال بەرامبەر ئوسترالیا پشتڕاستکرایەوە.
بەڵام دواتر ڕاگەیەنراوێکی فەرمی بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتبوو کە بنزیما بە تەواوی لە بەشداریکردن لە مۆندیالی قەتەری 2022 بێبەش دەبێت.
بەگوێرەی هەواڵە میدیاییەکانی فەرەنسا، بنزیمە تووشی چەند پێکانێکی ماسولکەیی بووە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانێت بەشداری مۆندیال لە قەتەر بکات.
کەریم بنزیمە لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە “ئینستاگرام” پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، "بە درێژایی تەمەنم هەرگیز نەمزانیوە کۆڵدان مانای چییە، بەڵام ئەمشەویش دەبێت وەک هەمیشە بیر لە بەرژەوەندییەکانی تیپەکە بکەمەوە."
دەشڵێت، "بارودۆخی ئێستا ناچارم دەکات شوێنی خۆم بۆ هاوکارێکی دیکە بەجێبهێڵم کە توانای پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی هەیە بۆ پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزی مۆندیال. سوپاس بۆ پشتیوانییەکانتان."
بەم دواییە بێنزیما خەڵاتی باڵۆن دۆر وەک باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2022 پێبەخشرا، دوای ئەوەی ئاستێکی بەرچاو و ژمارەیەکی ناوازەی لە ژیانی وەرزشیدا لە هەموو ئاستەکاندا بەدەستهێنا.
هەروەها بنزیما خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای بۆ ساڵی 2022 بەدەستهێنا.