گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕوونکردنەوەیەک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی ناردنی چەک بۆ ئێران

2022.11.19 - 20:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی ناردنی چەک بۆ ئێران

ناس کورد- 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە چەک لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێت و دەڵێت، ئەو هەواڵەی کە لەزاری جۆن بۆڵتن بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

 

ڕوونکردنەوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

چەند ماڵپەڕێکی هەواڵی ئێران، هەواڵێکیان لەسەر زاری جۆن بوڵتن، کە ئێستا هیچ پۆستێکی حکومی و فەرمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە بڵاو کردووەتەوە کە گوایە چەک لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە ڕەت دەکاتەوە کە چەندین جارە دووبارە دەکرێتەوە. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی نەداوە و ڕێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێک بدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە.

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٩ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٢