گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی ڕوونکردنەوە دەدات

لەبارەی دووبارە وەرگرتنی پارە لە خەڵک لەلایەن سڵێمان هەڵشۆییەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.11.19 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دووبارە وەرگرتنی پارە لە خەڵک لەلایەن سڵێمان هەڵشۆییەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لەبارەی وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتییان لەلایەن سلێمان هەڵشۆیی و بریكارەكەیەوە روونكردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو بابەتە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە و تا ئێستا هیچ كەسێك لە پۆلیس سكاڵای تۆمار نەكردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 19-11-2022، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە كە گوایە سلێمان هەڵشۆیی و بریكارەكەی بەناوی عوسمان هەڵشۆیی جارێكی دیكە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاریان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە و هاووڵاتیانیش داوای پارەکەیان دەکەنەوە.

 

لەوبارەیەوە، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین (شەممە 19-11-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "ئێمەش ئەو بابەتەمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینیوە و تا ئێستا هیچ كەسێك لەسەر ئەو بابەتە سكاڵای لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین تۆمارنەكردووە." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە ناتوانین ڕەتبكەینەوە و ناشتوانین پشتڕاستی بکەینەوە، ئەگەر بابەتێكی لەو شێوەیە هەبێت دەبێت سكاڵا تۆماربكرێت، بەڵام تائێستا هیچ كەسێك سكاڵای تۆمار نەكردووە."