گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چەند کەس زیندوو بوون

توانا بەهادین: لە ڕێگەی ئامێری سۆنەرەوە دەمانزانی چەند كەس زیندوون

2022.11.19 - 18:58
App store icon Play store icon Play store icon
توانا بەهادین: لە ڕێگەی ئامێری سۆنەرەوە دەمانزانی چەند كەس زیندوون

ناس کورد-

بەڕێوەبەری بەشی ئامێرەكان لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ئامێری سۆنەرەوە دەیانزانی چەند كەس لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانیدا زیندوون، دەشڵیت، چوار کەس زیندوو بوون هەرچواریان ڕزگارکران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توانا بەهادین، بەڕێوەبەری بەشی ئامێرەكان لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادەیبوو (شەممە 19-11-2022) ڕایگەیاند، "لە ڕووداوی تەقینەوەكەی شەوی پێنجشەممەی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی لە ڕێگەی ئامێری سۆنەرەوە دەمانزانی چەند كەس لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەدا زیندوون، هەموو هەوڵێکمان دا تا ژیانیان پارێزراوبێت.

 

وتیشی، "ئەوانەی گیانیان لەدەستدا هەر لەساتی یەکەمی ڕووداوەکە و بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانیان لەدەستدابوو، چوار کەس زیندوو بوون لەژێر داروپەردووی خانووەکەیدا، هەر چواریانمان ڕزگارکرد." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی دیكە هەموو هەوڵێكمان خستەگەڕ كە دەروازەیەك بدۆزینەوە تا وەكو تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بچنە ژێر سەقفی خانووە ڕووخاوەكە و ئەو كەسانەی لە ژیاندا بوون بە زیندووی بهێندرێنە دەرەوە و ئەو كەسانەی كە گیانیان لەدەستداوە تەرمەكانیان بە شێوەیەك بهێندرێتە دەرەوە كە نەشێوێت."